“هوشیار شه‌عبانی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و “ئومید ئه‌حمه‌دپوور” ههوڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه، سه‌رەڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌م دوو هاووڵاتیه ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات له ناوچه‌ی كانی سوورانی بانه، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت “هوشیار شه‌عبانی” كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به برینداری ڕفێندرا. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو حه‌فته به سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو هاووڵاتییه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.