کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی گیزمل سه‌ر به‌ شاری دیوانده‌ره‌

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی گیزمل سه‌ر به‌ شاری دیوانده‌ره‌ 3

ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی گوندی گیزمل سه‌ر به‌ شای دیوانده‌ره‌، دژ به‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان بۆ خوێندنی منداڵه‌كانیان، ده‌رگای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌و گونده‌یان داخست.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پاش به‌ستنی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له‌و گونده‌، منداڵان تووشی كێشه‌ بوون و هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌. ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و گونده‌ بوون و جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی.