کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چووی یه‌كه‌مین فستیڤاڵی هۆره‌ له‌ كرماشان

به‌ڕێوه‌چووی یه‌كه‌مین فستیڤاڵی هۆره‌ له‌ كرماشان 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان، یه‌كه‌مین فستیڤاڵی هۆره‌ له‌ شاری كرماشان به‌ ده‌ستپێشخه‌ریگروپی ئه‌ده‌بیكوردیبه‌ڕێوه‌ چوو.

گروپی ئه‌ده‌بی كوردیله‌ شاری كرماشان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ له‌ هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردی فستیڤاڵێكی هۆره‌ له‌ شاری كرماشان، كه‌ به‌ هۆی ڕێگری ناوه‌نده‌كانی حكومه‌ت له‌و شاره‌،ئیزنی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و فستیڤاڵه‌یان پێ نه‌درابوو. له‌ ئه‌نجامدا پاش هه‌وڵدانێكی زۆر له‌ لایه‌ن چالاكانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ فستیڤاڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو و به‌ ده‌یان هۆره‌چڕ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كودستان، به‌شداری فستیڤاڵه‌كه‌یان كرد.