کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمێك به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی ئاویه‌ر له‌ شاری ئیلام

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمێك به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی

ڕۆژیه ه‌ینی١٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی پارێزگای ئیلام، له‌ چله‌ی گیانبه‌ختكردنی ژینگه‌پارێزانی كوردستان له‌ چیای ئاویه‌ر، به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌ یادی ئه‌و ئازیزانه‌ ڕێوه‌ ڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌ برد.

ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌ به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی كوردستان له‌پاركیچیاسه‌وزیئیلام به‌ڕێوه‌چوو. له‌ به‌رده‌وامی مه‌راسمه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن چالاكوانانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ بۆ خاوێن ڕاگرتن و پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان خوێندرایه‌وه‌ و پاشان ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یان‌ خاوێن كرده‌وه‌.