ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بە مەراسمێک ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.
مەراسیمەکە بە وتنەوەی سروودی ئێنتێرناسیۆناڵ و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دەستی پێکرد. لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا یەکێک لە هاوڕێیان وتارێکی وردی سەبارەت بە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە سەردەمی حەیدەر عەموئۆغلی لە ساڵی ١٢٩٠ تا ١٣٦٢ی هەتاوی و پێویستی پێکهێنانی ئەم حیزبە بۆ زیندووکردنەوەی بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی پێشکەش کرد. دوابەدوای وتارەکە هەریەک لە هاوڕێیان جەختیان لە سەر گرنگی بەرز ڕاگرتنی ئاڵای حیزب و هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی کردەوە. هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا ڕێز لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو “کاک فۆئاد مستەفا سۆڵتانی، کاک سدیقی کەمانگەر، کاک غوڵام کەشاوەرز و دکتۆر جەعفەر شەفیعی” گیرا.