کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ چیای ئاویه‌ر به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ موعه‌لیمانی كوردستان

ڕێپێوانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ چیای ئاویه‌ر به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان، به‌ سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ بانگهێشتیكومیته‌ی پشتیوانی له‌ موعه‌لیمانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراو، له‌ ڕێپێوانێك به‌ره‌وه‌ر چیای ئاویه‌ر كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمیله‌ سه‌ر كار ده‌ركردن، دوورخستنه‌وه‌به‌ سه‌ر موعه‌لیمانی كورد ڕاوه‌ستان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ نایاساییه‌ بوون. ئه‌م ڕێپێوانه‌ له‌ پاركی كوده‌كی شاری سنه‌وه‌ تاكوو بناری چیای قه‌ندیل درێژه‌ی هه‌بوو و هێمای پشتیوانی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردستان له‌ موعه‌لیمانی كورد له‌ به‌رامبه‌ری سیاسه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به‌ موعه‌لیمان بوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ هاوكات ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له‌ سه‌قز و زیویه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له‌موعه‌لیمانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراوو هه‌روه‌هاڕێپێوانی خه‌ڵك له‌ شاری سنه‌ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ بوون.