ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، دێهیار و خه‌ڵكی شاری شایه‌ن سه‌ر به شاری كامێران دژ به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان ده‌ڵێن كه به‌رپرسانی ئه‌و شاره ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیان له‌و گونده دابین ناكه‌ن و به ته‌واوی خراونه‌ته‌وه په‌راوێزه‌وه. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا توانایچارهسهر كردن و دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێرانی نه‌ماوه، به‌ڵكوو له ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌خاته ژێر گوشاره‌وه.