ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، “كاك سه‌یفوڵڵا غه‌فاری” كه‌سایه‌تی خۆشناو و چالاكای مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاوایی باشبڵاغی سه‌ر به شاری سه‌قز، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی به‌خت كرد.
کاک سەیفوڵا لە ناو دۆست و کەسوکار و خەڵکی ناوچەكە کەسایەتییهکی زۆر خۆشەویست و جەماوەری بوو و هەمیشە و لە هەموو ڕووداوەکانی شاری سەقز و نیشتمان، هەڵویستی باش و ئازادیخوازانەی هەبوو، هەروەها زۆر بوێر و ئازا و چاونەترس لە مەراسمەکاندا دەردەکەوت و قسەی خۆی دەکرد. لە مەراسمی نەورۆزی ئەمساڵدا لە شاری سەقز شێعری مامۆستا قانێع دەخوێنێتەوە و پاشان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و ارهوه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. کاک سەیفوڵا برای گیانبەختکردوو کاک خالیدی ئازیز ئەندامی تەشکیلاتی کۆمەڵە و هەروه‌ها برازای خۆشەویستی گیانبەختکردوو کاک حامید محەممەدی کادر و پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو. بەم بۆنەوه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی ده‌كه‌ین.