ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، “میلاد ته‌به‌د” كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گێڵه” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه سنوورییه‌كانی “ته‌ته” له هه‌ورامان بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بێ ئاگاداری ته‌قه‌یان له گروپێك له كۆڵبه‌ران له‌و ناوچه‌یه كردووه و به هۆیه‌وه ئه‌م هاووڵاتتیه به سه‌ختی بریندار و پاشان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ر له شاری سنه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاست خه‌ڵكی كوردستان، لاوان و جه‌وانان به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، ڕوو له پیشه‌ی كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و به هۆیه‌وه تا ئێستا سه‌دان كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ی مین، سه‌رما بردوویی یان كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه یان بریندار بوون.