ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، به‌ندكراوان به مانگرتنیان له ٥٠ زیندانی ڕژیم بله كوردستان و ئێران، به‌رده‌وامیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره دا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له هه‌شتاد و سێهه‌مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی به‌شداریان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی زیندانیان سیاسی و هه‌روه‌ها پێدانی مافی موره‌خه‌سی، ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ زیندانیان بوون.