کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك لە چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ شاری تاران به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت، پشتوانیخۆیان له‌ “شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی،ڕاگەیاند.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكوانان به‌ نووسینی درووشمی “پێویسته‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی ئازاد بكرێت” و بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ شاری تاران، دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌دا ڕاوه‌ستان و خوازیاری ئازادی ناوبراو بوون.