کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی شاخەوانانی کوردستان لە موعەلیمانی سزادراو

پشتیوانی شاخەوانانی کوردستان لە موعەلیمانی سزادراو 3

ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە شاخەوانانی کوردستان، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە سەپاندنی حوکمی ناڕەوا بە سەر موعەلیمانی کوردستان، کۆبوونەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە موعەلیمانی ئەندام لە ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی کوردستان، لە لایەن لێژنەی پێڕاگەیشتن لە سەر تاوانەکانی ئاموزش و پەروەرش بە ناڕەوا حوکمی دەر کردن لە سەر کار، خانەنشینی زۆرەملێ و هەروەها دوور خستنەوەیان لە پارێزگای سنەیان بە سەردا سەپاندن. بە هۆی ئەم کردەوە نایاساییەی ئەو لێژنەیەوە، لە سەرانسەری کوردستان و ئێران ، ڕێکخراوە و چالاکە مەدەنییەکان دژ بەم هەڵوێستەی ئەو لێژنەیە ڕاوەستان و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکانیان بوون.