ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران له كوردستان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تییان دژ به سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا به سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، لێژنه‌ی پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تاوانه ئیدارییه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشی كوردستان، به ناڕه‌وا حوكمی “خانه‌نشینكرانی زۆره‌ملێ، دوورخستنه‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها ده‌ر كردن له سه‌ر كار”ی به سه‌ر ١٥ موعه‌لیمی ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا سه‌پاندووه. به‌م بۆنه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژ به بڕیاری لێژنه‌ی پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تاوانه ئیدارییه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه بوون.