ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییهكله شاری ئیلام به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژ به كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیاری شاره‌داری له ئاست پاراستنی هێما و ژینگه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، له شاره‌كانی پارێزگای ئیلام، به ده‌یان ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دژ به نابه‌رپرسیاری و كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی ئه‌و پارێزگایه له ئاست خاوێن كردنه‌وه، پاراستنی ژینگه و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه دانیشتوانی شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه خۆیان هه‌وڵی خاوێن كردنه‌وه وپاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كانیان داوه و ده‌موده‌زگای ڕژیمیش هه‌موو كات ڕێگری لێ كردوون.