له ڕۆژانی ڕابردوودا، دارستانه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی گوندی “هانه‌شێخان” سه‌ر به شاری مه‌ریوان ئاگری گرت و ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی خه‌ڵك و ژینگه پارێزان بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه، په‌ره‌ی سه‌ندووه و بڵاو بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئاگرێك كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و پێش له ناوچه سنوورییه‌كانی گوندی هانه‌شێخان له شاری مه‌ریوان ده‌ستی پێكردبوو، ئێستا ناوچهكهانی “بناوه‌چڵه و ده‌ره‌وه‌ران“ی گرتووه‌ته‌به‌ر و هه‌ر ده‌چێت بڵاو تر ده‌بێته‌وه. له ڕۆژانی ده‌ستپێكه‌وه تا ئێستا، بۆ چه‌ندین جار خه‌ڵك و ژینگه پارێزان ئه‌و ئاگره‌یان كوژاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسان ئاگره‌كه گه‌ش و بڵاو بووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه تاكوو ئێستا، ده‌موده‌زگا فریاگوزارییه‌كانی ڕژیم، هه‌وڵی كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه، یان یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان نه‌داوه.