“ئه‌یوب جه‌وانپور” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٦ ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌قزده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئەوشارە لێپرسینه‌وه لێ كراوه. ئه‌و چالاكوانه دوو ڕۆژ پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه هێرش كرابووه سه‌ری و به سه‌ختی بریندار ببو. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌یوب له ساڵانی ڕابردوودا گەلێک جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.