ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، “هۆشیار شه‌عبانی” چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری بانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بریندار و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به جلوبه‌رگی شه‌خسیه‌وه بۆ سه‌ر گوندی “كانی سوور” ی سه‌ر به شاری بانه، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت، قاچی به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر چه‌ندین جار به هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه بانگهێشت، لێپرسینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.