ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شاری سنه ڕێگرییان له چوونه ژووره‌وه‌ی مه‌كینه قورسەکانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی بونیاد شه‌هید بۆ نێو مەحوەته‌ی قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه كرد.
چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئه‌و شاره به درووست كردنی زه‌نجیره‌یه‌كی مرۆڤی له به‌رده‌م ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا، ئیزنی ڕوخاندن و له ناو بردنی ئه‌و شوێنه‌وارە مێژووییه‌ی شاری سنه‌یان نه‌دا و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌رده‌وام ئه‌بن له چالاكییه‌كه‌یان. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه به بیانووی ساز كردنی پرۆۆژه‌ی نوێ له‌و ناوچه‌یه كه‌وتۆته به‌ر هێرشی ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان.