ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی گەلاوێژ، چوار هاووڵاتی لە شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی کرۆڤ، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی زەکەریا مورادی، مێهدی کەماڵی، ئومید ڕەحیم زادە و محەممەد ئەمین پوور، بە هێرشی ئەو هێزانە بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و تەنانەت دەستیان بە سەر هەندێک لە کەلوپەلەکانیاندا گرتووە. شایانی باسە تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو چوار هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەدردەستدا نییە.