کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

وتنی گۆرانییەکی کوردی لە پارلەمانی تورکیا بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی

وتنی گۆرانییەکی کوردی لە پارلەمانی تورکیا بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی

ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژ، نوێنەرێکی حیزبی کۆماری خەڵک لە پارلەمانی تورکیا بە وتنی گۆرانییەکی کوردی دژ بە قەدەغە کردنی کۆنسێرتی کوردی لەو وڵاتە ناڕەزایەتی دەربڕی.

نور حەیات ئالتجا کایش ئۆغلو، نوێنەری حیزبی کۆماری خەڵک لە پارلەمانی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە قەدەغە کردنی زمان و کولتور لە لایەن دەوڵەت و دەسەڵاتدارانەوە کردەوەیەکی نایاسایی و دژە مرۆڤانەیە و پێویستە حکومتی تورکیا سەبارەت بەچارەسەرکردنی پرسی کورد زیاتر هەوڵ بدات. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کردەوەیە، دەنگدانەوەیەکی ئەرێنی لە نێو تەنانەت نوێنەرانی حیزبە دەسەڵاتداراەکانەوە بووە و پشتگیری لێ کراوە.