کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی دوو ژینگە پارێزی خەڵکی شاری هەڵەبجە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا

گیانلەدەستدانی دوو ژینگە پارێزی خەڵکی شاری هەڵەبجە لە کاتی کوژاندنەوەی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نایارانی ژینگە و سرووشتی کوردستان، ئاگرێکی گەورەیان بەردایە دارستان و لەوەڕگەکانی هەڵەبجە لە باشووری کوردستان و زیانێکی زۆر بەر ئەو ناوچەیە کەوت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لەکاتی کۆنترۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەدا، دوو ژینگە پارێز  بە ناوەکانی “ئاری موختار” و “محەممەد شێخ حەیدەر”، بە هۆی چڕی ئاگرەکە و هەروەها کەمبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان بەخت کرد.