کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی محراب ئەبدوڵڵازادە بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە ورمێ

ناڕوونی چارەنووسی محراب ئەبدوڵڵازادە بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە

“محراب ئەبدوڵڵازادە” بەندکراوی سیاسی کورد و لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ مانگ بە سەر ناردنی دۆسییەکەی بۆ دیوانی باڵای وڵات، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ناوبراو ڕیکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر، لەژێر گوشاردا دانی بەوەدا ناوە کە لە کوشتنی بەسیجییەکدا دەستی بووە. ئەو بەندکراوە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە “تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی”، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا. ئێستا سەرەڕای ناڕەزایەتی پارێزەرانی سەبارەت بەو حوکمە و ناردنی دۆسییەکەی بۆ دیوانی باڵای وڵات، هێشتا چارەنووسی دیار نێیە و کەس وڵامیان ناداتەوە.