کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی پێنج هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە

ئازادی پێنج هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە 3

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوازێکی کاتی یازاد کران.

ئەم پێنج شارومەندە بە ناوەکانی “حەسەن شاداب”، کاوە خاکینەهاد”، جەمال حسێن نەژاد”، مەحموود قادری” و “مەنسوور فەڕاش”، ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە کاتی جیاوازدا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی ئەو شارەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و پاشان ڕەوانەی گرتووخانە کرابوون.