لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چیای چەرداوڵ لە پارێزگای ئیلام بە هۆکارێکی نادیار ئاگری لێکەوتەوە و بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئەو پارێزگایە، خەڵک هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکەیان داوە.
بە پێێ ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، خەڵک و ژینگە پارێزانی ئەو پارێزگایە بە کەمترین ئیمکاناتی ئیمەنییەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان لەو چیایە داوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە مەترسی گەیشتنی ئاگری ئەو شاخە بە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵک لە ئارادابوو، بەڵام ڕژیم تەنانەت یەک تیمی فریاگوزاری خێراشی ڕەوانەی ئەو ناوچەیە نەکردووە.