شەوی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتیان لە شاری جوانڕۆ دژ بە پچڕانی بەردەوام و بە بێ ئاگاداری کارەبا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی پچڕانی کارەبا ژیان و مەعیشەتیان تووشی کێشە کراوە و زیانێکی زۆر بەر خەڵک کەوتووە. جێگای ئاماژەیە لە مانگەکانی ڕابردوودا بە هۆی ناکارامەیی بەرپرسان و هەروەها گەندەڵی سیستەماتیک لە نێو ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەوڵەت توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی خەڵکی نییە و ژیانی خەڵک ڕۆژ لە ڕۆژ خراپتر دەبێت.