لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “حسێن محەممەدی” ناسراو بە “زانکۆ” و خەڵکی شاری بۆکان، پاش چەند ڕۆژ بەندکران، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیونی بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئەدارەی ئێتڵاعاتی شاری بۆکانەوە، بە بێ بەلگەی قەزایی و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتوخانەکانی ئەو ناوەندە کرا. ئەو چالاکوانە پاش لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندی شاری بۆکان ڕاگوێزرا.