کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەر بەندکراوێکی سیاسی پێشوو لە ئیلام

سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەر بەندکراوێکی سیاسی پێشوو لە ئیلام 2

“کیانووش چراغی” بەندکراوی سیاسی پێشو و خەڵکی شاری دێهلۆرانی ئیلام، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” و هەروەها “بێڕیزی بە هێزەکانی ڕژیم“، حوکمی ١٣ مانگ بەندکران و لێدانی ٤٠ زەربە شەللاقی بە سەردا سەپێندرا.

ناوبراو پێشووتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام پاش تێپەڕاندنی ١٤ مانگ لە ماوەی بەندکرانەکەی، ڕێکەوتی ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمەکەی تەعلیق و ئازاد کرا.