ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، “ناسر ئەحمەدزادە” هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خاوەنی دوو منداڵ، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە گرتوخانەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات، بە دانانی بارمەتی قورس بەشێوازێکی کاتی ئازاد کرا.ئەو بەندکراوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان”، حوکمی ٣٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، کە دوایی بۆ ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.