لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە جێگیر کردنی بەربڵای خاڵی پشکنین و هەروەها هەڵفڕاندنی فڕۆکەی شەڕ بە سەر ئەو شارەوە، ترس و دڵەڕاوکییەکی زۆریان خستووەتە دڵی خەڵکەوە.
بە پێێ ڕاپۆرتەکان، ڕژیم لە ناوچەکانی بلواری تاقبوستان، دەوڵەت ئاباد و هەروەها شەقامی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی، هێزێکی زۆری جێگیر کردووە و هاوکات لە ناوچە چیاوازەکانی ئەو شارە بە دانانی خاڵی پشکنین، زۆربەی ئۆتۆمبیلەکان و کەسەکان ئەپشکنن. جێگای ئاماژەیە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی بە بیانووی “بەرەنگار بوونەوەی موساد“، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی دەستبەسەر یان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگاداری تەقەی لێ کردوون.