بە پێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە ٢ ساڵ و ٢ مانگە “عوسمان مامە” تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا هیچ هەواڵێک سەبارەت بەو بەندکراوە لە بەردەستدا نییە.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لەڕەوتی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی“دا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەکانی ئەو ناوەندە ڕاگوێزرا. بنەماڵەی ئەو بەندکراوە چەندین جار بۆ زانینی هەواڵێک لەبارەیەوە سەردانی دەزگای قەزایی و ئەمنی ڕژیمیان کردووە، بەڵام تاکوو ئێستا نەک تەنیا هیچ زانیارییەک، بەڵکو مافی تەنانەت یەک پەیوەندی تەلەفونیانیشان پێ نەدراوە.