کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی هێرش کردنەسەر ڕۆژئاوا لە لایەن تەحریرشام

هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوا لە لایەن تەحریرشام 3

ڕؤژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژ، گروپێک لە میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی نوێی سووریا، بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ئاماژەیان بەوە کرد کە ئامادەکاری هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێرشیان کردووەتە سەر چەتەکانی تەحریرشام و میلیشیاکانی سەر بەو گروپە تیرۆریستیە، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چەندین جبەخانەی چەتەکان لە ناو چوون و بە دەیان کەسیان لێ کوژراو بریندار بووە. لە وڵامی ئەم بەرگریەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستاندا، چەتەکا بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەوڵی شاردنەوەی ئەو شکەستەیان ئەدەن.