بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، پاش چەند مانگ کۆبوونەوە لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، سەرئەنجام لە سەر ڕادەست کردنی نەوتی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێکەوتن.
وەزارەتی سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند: لە ئەنجامی چەند مانگ وتووبێژ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، سەرئەنجام لە سەر ئەوە ڕیکەوتوون کە ڕۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیلی نەوت بۆ پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و ئەو بڕە بەرمیلە نەوتەش کە لە پێداوێستی هەرێم زۆرترە ڕادەستی شیرکەتی نەوتی عێراق بکرێت. جێگای ئاماژەیە هەناردە کردنی نەوتی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٣ی زاییینیەوە ڕاگیراوە و ئەم ڕێکەوتنەش بە مەبەستی قەرەبووی زیانە ئابوورییەکانی هەرێم بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلارە.