ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، شارۆچکەی پیشەسازی ژمارە یەکی بیجاڕ بە هۆکارێکی نادیار ئاگری گرت و تائێستا ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە یان ژمارەی برینداران بڵاو نەکراوەتەوە.
بە پێی ئەو دیمەنانەی بە دەستمان گەیشتوون، ئاگڕێکی بەربڵاو بەشێک لەو شارۆچکەیەی گرتووەتەوە، بە وتەی کارناسان ئەگەری هەیە هۆکاری ئەم ڕووداوە سەنگەڵا یان پچڕانی کارەبا بێت. جێگای ئاماژەیە لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان و سزاکانی وڵاتانی ئۆروپای و ئامریکا بۆ سەر ئێران، زۆربەی کەلوپەلی کارگا و شیرکەتەکان کۆن بوون و خاوەن کارگاکان توانای گۆرانی پێداویستییەکانیان نییە.