بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتووە، بەشێک لە دارستانەکانی پارێزگاکانی سنە و ئیلام ئاگری لێ کەوتووە و لە لایەن ڕژیمەوە هەوڵی کوژانەوەی نادرێت.
وێنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شاخەکانی سیاه کوهی ئیلام بۆ ماوەی زۆرتر لە دوو ڕۆژە لە ئاگردا دەسووتێت و بەرپرسانی ڕژیم نەک تەنیا هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکە نادەن، بەڵکوو ڕیگری لە خەڵکیش دەکەن. هەروەها لە ڕێگەی نێوان شارەکانی سنە و مەریوان دارستانەکانی بەڕوو بە چڕی ئاگری لێ کەوتووە، ڕێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە داوایان لە ژینگەپارێزان کردووە بەشداری لەم هەڵمەتەدا بکەن.