ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، فه‌رهاد كه‌ریمی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده پاش ٤٩ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ئه شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، فه‌رهاد كه‌ریمی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزرا به‌ڵام پاش كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزرا. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و هاووڵاتیه به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.