زیاتر له یه‌ك مانگ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خدر ڕه‌سووڵی و كلارا ڕه‌سووڵی تێده‌په‌ڕێت و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
خدر و كلارا باوك و خۆشكی كارۆ ڕه‌سووڵی، چالاكی سیاسی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و له مانگی پۆشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌و دوو شارومه‌نده له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.