کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، بیرجه‌ند، ئیسفه‌هان، قه‌زوێن، ئه‌راك، ته‌ورێز و زه‌نجان دژ به‌ دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا خوازیاری پێدانی ژماره‌ی نیزام پزیشكی، دامه‌زرانی ژووی تیشك ناسی له‌ وه‌زاره‌تی بێهداشت، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ و په‌رداختی سه‌ختی كار و ئیزافه‌كاری بوون.