به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی سه‌قز، دەرھێنانی کانزا لە کانی زێڕی قوڵقوڵەی سەقز وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، بە فەرمی دەستی پێکردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، لەم قۆناغەدا هەوڵ دەدرێت ماددەی خاو بۆ کارگەی زێڕی سەقز دابین و به پەلە بکرێت به شمش. لە ماوەی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، شارەزایان، ژینگەپارێزان و چالاکوانانی مەدەنی سه‌باره‌ت به مەترسییەکانی تێکچوونی ژینگە، پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و خاک، ھەروەھا دەرەنجامە نەرێنییەكانی ئه‌و مه‌عده‌نه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی هۆشدارییان دابوو به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی پێ نه‌داون.