ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه مه‌تین ئۆسلووب ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌تین ئۆسلووب وه‌ستاكاری میكانیكی ئۆتومبێله و ٢٥ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر دووكانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت له كاتی ڕفاندنی ئه‌و كرێكاره، دووكان و ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه و ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی مه‌تین له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌داداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.