ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پاڕله‌مانی توركیا سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی و بابه‌تی كورد له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو و كۆمیته‌یه‌ك به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته پێك هێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیته‌یه به زۆرترین ده‌نگ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ١٢ بڕگه‌ییان بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه په‌سه‌ند كردووه. به وته‌ی چالاكانی سیاسی باكووری كوردستان، دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كۆمیته‌یه بڕیاره كاتژمێر ١١ و ٣٠ خوله‌كی ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانتوانیوه له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م دا ڕای خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، باس له بیر و بۆچۆنی خۆیان ده‌كه‌ن.