به‌پێی بڕیاری مه‌جلیسی سێنای ئه‌مریكا، ئه‌و وڵاته هه‌موو یارمه‌تییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی ٢٠٢٧ ده‌بڕێت.
كۆمیته‌ی متمانه‌یی سێنای ئه‌مریكا له كۆی گشتی ٣٥٧ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی كه بۆ پڕچه‌ك كردن و په‌روه‌رده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان، دیژهتیرۆری عێراق و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دیاری كردووه، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ٣٤٢ ملیۆن دۆلاری ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه، واته ١٥ ملیۆن دۆلار له كۆی گشتی یارمه‌تییه‌كان كه‌م كراوه‌ته‌وه. له‌و بڕه پاره‌یه‌ش، ١٣٠ ملیۆن دلار بۆ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دیاری كراوه. ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر ڕایگه‌یاندووه، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا تا ساڵی ٢٠٢٧ی زاینی دا هه‌موو یارمه‌تییه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت. شایانی باسه كه پێشتر ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هۆشداری به هه‌رێمی كوردستان دابوو كه ئه‌گه‌ر هه‌موو چه‌كداره حیزبیه‌كان نه‌خه‌نه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یارمه‌تییه‌كان قه‌تع ده‌كرێت.