کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ته‌ندرووستی بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و نه‌وه‌سانی وڵتاژی به‌رق كه‌لووپه‌له‌كانی نێو ماڵه‌كانیانی سووتاندووه‌.

به‌ پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت، ڕۆژانه چوار ساعه‌ت كاره‌با قه‌تع ده‌كرێت، به‌ڵام هاووڵاتیان ده‌ڵێن: له‌ ٢٤ ساعه‌ت دا دوو جار و هه‌ر جار سێ ساعه‌ت كاره‌با ده‌ڕوات. ناكارامه‌یی به‌رپرسانی حكوومه‌ت به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت، بازاڕ و ژیانی خه‌ڵكی له‌ ٢٠ ئوستان تێك داوه‌ و چالاكانی بواری بێهداشت و ده‌رمان سه‌باره‌ت به‌ دابین نه‌كردنی به‌رق بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان هۆشداریان به‌ ده‌وڵه‌ت داوه‌.