به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری ئیلام به ناوه‌كانی ئه‌میرعه‌لی زاكریفه‌رد و عیماد زاكریفه‌رد له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره سه‌رجه‌م به ٢٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
ئه‌و دوو برا ئازادیخوازه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كران. ٢٨ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، ئه‌میرعه‌لی زاكریفه‌رد بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوڕێ له‌گه‌ڵ براكه‌ی به “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به ڕژیم”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” تۆمه‌تبار و له‌لایه‌ن لقی ١٠٤ی دادگای ئینقلابی ئیلام سه‌رجه‌م به ٢٠ ساڵ زیندان سزا دران.