ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، ئه‌یووب جه‌وانپوور چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له حاڵێكدایه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١١ گه‌لاوێژ، گرووپێكی سه‌له‌فی هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌یووب جه‌وانپوور و ناوبراویان به سه‌ختی بریندار كردبوو. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، به بیانووی پاڵپشتی له ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١، جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا. مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌یووب جه‌وانپوور و ناوبراویان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیندانی كرد. مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ ئه‌یووب و چوار به‌ندكراوی دیكه‌ی زیندانی سه‌قز مانیان له خوارد گرت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ئه‌شكه‌نجه دران.