ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری شادگان دژ به نه‌دانی داخوازییه له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كرێكارانی ناڕازی به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له‌به‌رده‌م ئه‌و ناونده ده‌وڵه‌تییه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی نیشان داوه. به وته‌ی ناڕازیان، چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.