کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حه‌وته‌می گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حه‌وته‌می گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ له‌ شاری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی حه‌وته‌می سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی چیاكۆ یووسفی نژاد، خه‌بات ئه‌مینی و حه‌مید مورادی به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو چیاكۆ یووسفی نژاد هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ ژینگه‌دۆستان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه‌. به‌شداربووان به‌دوای ئه‌و مه‌راسمه‌دا‌ سه‌ردانی مه‌زاری حه‌مید مورادی و خه‌بات ئه‌مینیان كردووه‌ له‌ كۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و ڕێزیان له‌ فیداركارییه‌كانیان گرتووه‌.