له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانیان له ده‌یره‌زوور گیانیان به‌ختكردووه.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش له ده‌یره‌زوور هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانیان و پاش چه‌ند ساعه‌ت شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه، پێنج ئه‌ندامی هێزه‌كانیان گیانیان به‌خت كردووه. هه‌روه‌ها تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریه‌ش له مێحووه‌ری ده‌یرحافه‌ر بۆ جاری دووهه‌م هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و به توندی وڵام دراونه‌ته‌وه.