ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی دیزڵاوای كرماشان له‌به‌رده‌م ئه‌و به‌ندیخانه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان بوون.
ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی زیندان له ناكاودا بڕیاری داخستنی كارگه‌كانی نێو زیندانیان ده‌كرد و به به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وت وه‌سیقه بۆ ئازادی خۆیان دابین بكه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م زیندانی دیزڵاوا كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه بوون.