ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژنێكی خه‌ڵكی میاندووئاو كه به‌هۆی بڕینی كاره‌با هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانی نێو ماڵی سووتاوه، شه‌قامێكی ئه‌و شاره‌ی داخست و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش پاڵپشتیان لێ‌كرد.
ئه‌و ژنه بوێره كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وه‌كوو ئه‌رته‌شی یه‌ك نه‌فه‌ره ناویان لێبردووه به ته‌نیایی شه‌قامێكی داخستووه و ڕێگه‌ی نه‌داوه هیچ ئۆتومبێلێك هاتووچۆ بكات. كاتێك سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان داوه، خه‌ڵك پاڵپشتیان لێكردووه و جه‌ماوه‌ر دژ به ڕژیم دروشمان وتووه‌ته‌وه.