کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جمووجۆڵی گوماناوی له‌ به‌ندیخانه‌ی دیزڵاوای كرماشان

جمووجۆڵی گوماناوی له‌ به‌ندیخانه‌ی دیزڵاوای كرماشان 3

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، كارگه‌كانی نێو زیندانی دیزڵاوای كرماشان داخراون و بڕیار دراوه‌ هه‌موو زیندانیانی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ حوكمی كه‌متر له‌ یه‌ك ساڵ به‌ندكرانیان هه‌یه‌ ئازاد بكرێن.

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، داخستنی كارگه‌كان و نه‌دانی حه‌قده‌ستی به‌ندكراوان، هه‌روه‌ها ئازادی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ دانانی وه‌سیقه، گومانی لای چالاكانی مه‌ده‌نی ساز كردووه‌ و چالاكانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانی ته‌ندرووستی به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌و زیندانه‌ن.